ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

تورکیا نزیکەی ١٥٠ گومانێکراوی داعشی دەستگیر کرد

عەلی یەرلیکایا وەزیری نێوخۆی تورکیا دەڵێت، لە 30 شاری تورکیا هەڵمەتێکی بەرفراوانیان بردووە و 147 کەسیان بە گومانی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ داعش دەستگیر کردووە.
دەستگیرکردنی ئەم گومانلێکراوانە لەکاتێکدایە، 22ی ئادار چوار چەکداری داعش هێرشیان کردە سەر هۆڵێکی ئاهەنگ‌گێڕان لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا و زیاتر لە 130 کەسیان کوشت.
میدیاکانی رووسیاش ئاشکرایان کردووە، دووکەس لەم چەکدارانە پێش هێرشەکە سەردانی تورکیایان کردووە و لەوێوە رێنمایی کراون.
بەرپرسانی ئەمنی تورکیاش نایشارنەوە ئەو دوو کەسە سەردانی تورکیایان کردووە، بەڵام توندڕەو نەبوونە و هیچ فەرمانێکی دەستگیرکردنیشیان لەسەر نەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

٥٨ خێزانی دێرەزوور لە کەمپی عەریشای حەسەکە دەردەچن

یاسین

ئەمەریکا بارى نائاسایی تایبەت بە سوریاى درێژکردەوە

سەڵاح

ئیسڕائیل ڕێکاری یاسایی دژی ماکرۆن دەگرێتەبەر

سەڵاح