ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پۆلیتیکۆ: ئیسرائیل ئاسایشی بەندەرەکەی کەرتی غەززە دەپارێزێت کە ئەمەریکییەکان کاری تێدا دەکەن

بەرپرسانی ئەمەریکی پشتڕاستیان کردەوە کە سوپای ئیسرائیل کار لەسەر دابینکردنی ئاسایش بۆ ئەو بەندەرە “کاتییە” دەکات کە ئەمەریکا لە کەناراوەکانی کەرتی غەززە بۆ گواستنەوەی هاوکارییە مرۆییەکان لە ڕێگەی دەریاوە دروستی دەکات.
ئەو بەرپرسانە بە “پۆلیتیکۆ”یان ڕاگەیاندووە، ئیسرائیل ئەو شوێنە دەپارێزێت کە تیمێکی ئەمەریکی بەشداری لە دابەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە تێدا دەکات.
سەرچاوە ئەمەریکییەکان ڕوونیان کردەوە کە ئەم پلانە هێشتا لە ژێر گفتوگۆدایە و تا ئێستا پەسەند نەکراوە، لەوانەیە وڵاتی سێیەم یارمەتی ئەمنی پێشکەش بکات، ئەمەش بەندە بەو شوێنەی کە دامەزراوەکە بە تەواوی لە کوێ دەبێت.
ئەو بەرپرسانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، سوپای ئیسرائیلیش بەرپرسیار دەبێت لە دەستەبەرکردنی ئاسایشی بەندەرەکە تاوەکو کەنار دەریاکە.
لە بەرامبەردا گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل بۆ ڕۆژنامەکە پشتڕاستکردەوە کە بە دڵنیاییەوە سوپای ئسرائیل هەماهەنگی لەگەڵ سوپای ئەمریکا دەکات لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکەدا.
لە 7ـی ئاداری ئەمساڵ، جۆە بایدن سەرۆکی ئەمەریکا بڕیاری دروستکردنی بەندەرێکی کاتی لەکەرتی غەززە دا، بۆ دابەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان، بەرپرسێکی ئەمەریکاش ڕایگەیاند، ئەو پێداویستیانە لە ڕێگەی قوبرسەوە دابین دەکرێت.
س/ئارتی
و/ج

هەواڵی پەیوەندیدار

حووسییه‌كان بە مووشەکێکی نوێ بە ناوی فەڵەستین هێرشیان کردە سه‌ر ئیسرائیل

سەڵاح

وەزیری دەرەوەی ئێران: هێرشەکەی سەر ئەسفەهان شکستی هێناوە

سەڵاح

ئوردن… نزیکەی 30 کەسیان لەسەر مردنی حاجیان دەستگیر کران

سەڵاح