ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە ورمێ نێوەندێکی پاراستنی ئافرەتانی بێ‌‌دەرەتان داخرا

بەڕێوەبەری نێوەندی داڵدەدانی ئەو ئافرەتانەی تووشی توندوتیژی هاتوون لە ورمێ ڕایگەیاند، ئەم نێوەندەیان داخستووە.
فاتیمه باباخاخی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، ناوەندی “میهرشەمس ئافەرید”، تاکە نێوەندی کەرتی تایبەت کە ئافرەتانی توندوتیژی‌چەشتووی داڵدە دەدا و پەناگەیەکی لە گیانمان ئازیزتر و ماڵێکی بچووکی کەرتی تایبەت بوو بە خراپترین شێوە داخرا”.
باباخانی هەروەها گوتی: لەشكرێک لە هێزی ئەمنی بە چەندین بەرپرس و هەواڵگرەوە بەبێ مۆڵەتی یاسایی دایان بەسەر پەناگەکەدا و ویستیان ئافرەتەکان بگوازنەوە بۆ ناوەندی فریاکەوتنی کۆمەڵایەتیی بێهزیستیی ورمێ.
ناوەندەکە لە ساڵی ٢٠٢٠ـوە بەپێی مۆڵەتی فەرمی و بە تیمێکی ٢٠ کەسی لە پسپۆڕان و توێژەرانی کۆمەڵایەتیی بواری ژنان و منداڵان دەستی بە کار کردووە و ئەو ئافرەتانەی تووشی توندوتیژی دەبوون وەکوو پەناگەیەک ڕوویان تێ دەکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەو ‎هۆكارانە چین دەبنە هۆی سوتانی ئۆتۆمبێل

گوران

سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ پۆلی 12 ی ئاماده‌یی كه‌مكراونه‌ته‌وه‌

یاسین

پەكەكە بەرامبەر توركیا پاشەكشەی كردووە، كەچی هاووڵاتیی سڤیلی دەستگیر كردووە

یاسین