ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە ماوەی سێ مانگدا زیاتر لە هەزار و ٣٥٠ پەنابەری سووریا لە ئۆردن گەراونەتەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا هەزار و ٣٥٢ پەنابەری سووریایی لە ئوردنەوە گەڕاونەتەوە ماڵی خۆیان.
کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ەوە هەزار و ٣٥٢ پەنابەری سووریایی گەڕاونەتەوە سووریا.
ئەم کۆمسیۆنە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ساڵی ٢٠١٦ەوە تا ئێستا ٧٠ هەزار و ٥٥٠ پەنابەری سووریایی گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
بەگوێرەی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، ئوردن لە پلەی دووەمی زۆرترین پەنابەری سووریایی دایە کە 638 هەزار و 760 پەنابەر لە کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمارکراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپای ئەمریکا: پێنج درۆنی هەڵدراوی حوسیانمان لە دەریای سوور تێکشکاند

یاسین

بە فەرمیی جێگرەوەى ئیبراهیم رەئیسى دیاریکرا

سەڵاح

ئەمەریکا داوا لە تیک تۆک دەکات پەیوەندییەکانی لەگەڵ چین بپچڕێنێت

یاسین