ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەمەریکا سزا بەسەر 10 بەرپرسی سووریا دا دەسەپێنێت

 

ماتیۆ میلەر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرایکرد، واشنتن سزای بەسەر 10 بەرپرسی سووریادا سەپاندووە کە خۆیان و خێزانەکانیان ناتوانن گەشتی ئەمەریکا بکەن.

ماتیۆ میلەر گوتی: وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئەنتۆنی بلینکن، هەنگاو دەنێت بۆ سەپاندنی سزا بەسەر 10 بەرپرسی حکوومەتی سووریا و ئەندامانی خێزانەکانیان، بەهۆی تێوەگلانیان لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤدا.

میلەر ئاماژەی بەوەشدا کە لە مانگی کانوونی دووەمی 2023، ئەمەریکا سیاسەتێکی نوێی سنووردارکردنی ڤیزەی لە دژی بەرپرسانی ئێستا و پێشووی حکوومەتی سووریا ڕاگەیاندووە، کە “تێوەگلاون لە سەرکوتکردنی سووریەکان و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ.”

میلەر جەختی لەوە کردەوە کە ئەمەریکا هیچ نیازێکی نییە پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێستای سووریا بە سەرۆکایەتی بەشار ئەسەد ئاسایی بکاتەوە، چونکە “پێشکەوتنی ڕاستەقینە بەرەو چارەسەری دیپلۆماسی بەپێی بڕیارنامەی ژمارە 2254ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان” نابینێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرۆگرامه‌كانی خوێندن گۆڕانكارییان به‌سه‌ر دادێت

یاسین

زۆرینەی پزیشكانی بیانی لە ئەڵمانیا سوورین

سەڵاح

چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ سوننەکان: یەک هەفتە مۆڵەتتان هەیە پرسی سەرۆکی پەرلەمان یەکلایی بکەنەوە

یاسین