ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەو ١٠ خاڵانە جێبەجێ بکە ئەگەر دەتەوێ كێشت دابەزێنیت مانگی ڕەمەزان

دكتۆر كامەران ڕەسووڵ ژاژڵەیی پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراك، كۆمەڵێك رێنوێنیی بۆ دابەزاندنی كێشە لە مانگی ڕەمەزاندا دەخاتەڕوو، پێی وایە بەم ڕێنوێنییانە دەكرێ كێشت گونجاو بكەیت.

پزیشكەكە دەڵێت، خواردنی قاپێك زەڵاتە دوای ڕۆژوو شكاندن و پێش ئەوەی دەست بكەیت بە نانخواردن، خواردنی سەوزەی وەك خەیار،كاهوو، ترۆزی لە نێوان بەربانگ و پارشێو پێویستن

د. كامەران ئاماژە بەوە دەكات، شیرینی نەخۆیت و ڕۆژووەكەت بە میوەیەك بشكێنە، لە بری شیرینی میوەیەكی شیرینی وەك سێو یا پرتەقاڵ،لالەنگی، كاڵەك و شووتی بخۆن، هاوكات ڕۆژانە لە یەك خورما زیاتر مەخۆن .

دوای تێربوون یەكسەر لەسەر سفرە یان مێزی نانخواردن هەستە و بڕۆ، لە قاپی بچووك خواردن بخۆ، ڕۆژانە لە یەك پیاڵە چەرەس زیاترمەخۆن، ئەگەر خوارد پێویستە سوێركراو نەبێت و بە كاڵی بێت، دوور بكەرەوە لە خواردنی ساردەمەنی، خواردنەوە گازییەكان، ڤاست ڤوود وخواردنی سوورەوەكراو، بەز و چەوری و دووگ، پێستی مریشك، د. كامەران وای گوت

د. كامەران باس لە گرنگی وەرزش دەكات و دەڵێت، وەرزشكردنی ڕۆژانە بۆ ماوەی یەك سەعات، باشترین كات پێش بانگی مەغریبە یان دووسەعات دوای بەربانگ و لەگەڵ زیادكردنی جووڵە، چوون و گەڕانەوە بە پێ بۆ مزگەوت سوودیان زۆرە.

پسپۆرەكە زیاتر دەنووسێت، نانی تیری و هەورامی بەتایبەت ئاردی بۆر یا جۆ بخۆ لە بری نانی بازاڕ و سەموون و ناوساجی و ناوەشكێنە وكولێرە بەڕۆن، لە بری برنجی سپی، برنجی قاوەیی یان بۆر بەكار بهێنە و بە پڵاو لێ بنێن باشترە، خواردنەوەی 10 پەرداخ یان زیاتر لە ئاولە نێوان بەربانگ و پارشێو،  هەموو نیو سەعات جارێك یەك پەرداخ ئاو بخۆرەوە، دوور بكەوەرەوە لە خواردنەوەی شەربەتی گیراوە وئامادەكراو، لە جیاتی شەربەتی فرێش، میوەكە بە ساغی بخۆ.

لە كۆتاشدا دەڵێت، ڕێكخستنی كاتەكانی نوستن زۆر پێویستە، دوور بكەرەوە لە شەونخوونی، بە ڕۆژ مەخەوە و بە شەو بەخەبەر بیت، لەبەربانگەوە تا پارشێو ڕۆژانە یەك سەعات بچۆرە بەر هەتاو لە نێوان سەعات 10ی بەیانی بۆ چواری عەسر بێت زۆر بەسوودە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر .. دووه‌مین كۆنفرانسی زانستی پسپۆڕی پزیشكانی منداڵان به‌رێوه‌چوو

دڵشاد

سوودە تەندروستیەکانی زەیتون

lana

lana