ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆکی ژووری بازرگانیی تاران: بانکی ناوەندیی ئێران ئێرانی تووشی کێشەی ئابووری کردووە

سەرۆکی ژووری بازرگانیی تاران دەڵێت، سیاسەتەکانی بانکی ناوەندیی ئێران بە بیانووی کۆنترۆڵکردنی هەڵاوسانەوە پیشەسازیی دەرمان و هەموو پیشەسازییەکانی ئەو وڵاتەی تووشی کێشەی هاتوچۆی سەرمایە کردووە و ئێستا پیشەسازیی دەرمان کەوتووەتە قەیرانەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی بانکی ناوەندیی ئێران گوتوویەتی، نرخی دۆلاری بازاڕی ئازادی قبووڵ نیە. بەڕێوەبەری ژووری بازرگانیی تارانیش دەڵێت، هەموو پێوەرەکانی نرخ لەسەر بنەمای نرخی دۆلاری بازاڕی ئازاد دیاری دەکرێن و ئەوە کاریگەریی لەسەر ئابووریی وڵات هەیە.
پێشتریش بەڕێوەبەری ڕێکخراوی خۆراک و دەرمانی ئێران ڕایگەیاندبوو، سەرباری ئەوەی دوای هاتنە سەرکاری حکوومەتی ئیبراهیم ڕەئیسی نرخی دەرمان زۆر گران بووە، لە دوای نەورۆزەوە ٢٠٪ی دیکەش گران دەبێت.
ئەم لێدوانەی سەرۆکی ژووری بازرگانیی تاران لەکاتێکدایە، نرخی دۆلار و دراوە بیانیەکانی دیکەش لە ئێران هەروا لە بەرزبوونەوە دایە و ئێستا یک دۆلاری ئەمریکا لە بازاڕی تاران به ٦٠ هەزار و ٧٠ تومەنی ئێرانی دەگۆڕدرێتەوە و یەک هزار دیناری عێراقیش لە بەرانبەر ٤٦هەزار و ٣٥٠ تومەنی ئێانی دایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

شاندێکی سه‌رۆکایه‌تیی هەرێم بۆ سه‌ره‌خۆشی سه‌ردانی کونسولخانه‌ی ڕووسیای كرد

سەڵاح

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیان دەکات

یاسین

سەرۆکی حکومەت: ئایندەی نیشتمانەکەمان بەندە بە هەوڵ و کۆششی نەوەکانی داهاتوومان

یاسین