ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

گرنگترین سوودە تەندروستیەكانی هەنجیری وشكراو ئەمانەن

1. دەوڵەمەندە بە ماددە ڕیشاڵیەكان : بۆیە ڕۆڵی هەیە لە چاڵاك كردنی كۆئەندامی هەرس و نەهێشتنی قەبزی، هەروەها گرنگە بۆ دابەزاندنی ئاستی كولیستڕۆڵی خراپ (LDL).

2. خۆپاراستن لەنەرم بوونەوەی ئێسك و ئێسكەنەرمەو كەمكردنەوەی ئازاری جومگەكان، چونكە دەوڵەمەندە بەهەموو ئەو كانزایانەی گرنگن بۆ ئێسقان وەك كالیسیۆم و مەگنسیۆم.

3. پاراستنی تەندروستی پێست و هێشتنەوەی بە گەنجی و ڕێگریكردن لە دەركەوتنی چرچ و لۆچی.

4. سەرچاوەیەكی گرنگی ماددەی ئاسنە : بۆیە گرنگە بۆ خۆپاراستن لە كەمی ئاسن و كەمخوێنی و چارەسەركردنیان بە تایبەت لە خانمان و منداڵان.

5. خۆپاراستن لە نەخۆشیە درێژخایەنەكان : لە ڕێگەی كەمكردنەوەی هەوكردن، چونكە دەوڵەمەندە كانزاو ڤیتامینەكان لەگەڵ ماددە دژە ئۆكسانەكان، كە ڕۆڵیان هەیە لە خۆپاراستن لە نەخۆشیەكانی دڵ و شێرپەنجە.

6. یارمەتی كۆنتڕۆڵكردنی بەرزی فشاری خوێن دەدات بە هۆی بوونی بڕێكی باش ل كانزای پۆتاسیۆم.

7. یارمەتی دابەزاندنی كۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات بەهۆی دەوڵەمەندی بە ماددە ڕیشاڵیەكان.

8. ڕێگری كردن و چارەسەركردنی قەبزی.

9. بە سوودە بۆ چارەسەری لاوازی و كەمی كێش ئەگەر بڕێكی زۆری لێ بخورێت ڕۆژانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جیاوازی سودی چەرەزاتەکان

lana

نیشانە و چارەسەرەکانی شێرپەنجەی جگەر

lana

ئایا دەزانیت چەند جۆر جومگەت هەیە؟

lana